ڕاستەوخۆ

وەزارەتی تەندروستی: نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە هەولێر دادەخرێت و خاوەنەکەی ڕادەستی دادگا دەکرێت

reset font size increase font size

دوای گیانلەدەستدانی ئافرەتێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا کە پزیشکی نەشتەرگەر هیچ ڕێگەپێدانێکی نەبووە لەو نەخۆشخانەیە کار بکات و ناوی لە لیستی وەزارەتدا نەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هۆڵەکانی نەشتەرگەریی ئەو نەخۆشخانەیە لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە بە بڕیاری فەرمی لەلایەن وەزارەتەوە داخراون، چونکە مەرجەکانی سەلامەتیی نەخۆشیان تێدا نەبووە، بەڵام پزیشک و ئیدارەی نەخۆشخانەکە بەشێوازێکی نایاسایی و لە دەرگای نافەرمییەوە چوونەتە ژوورەوە و نەشتەرگەرییان ئەنجام داوە.

وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە نەخۆشخانەکە داخات و ئیدارەی نەخۆشخانەکەش لەگەڵ ئەنجامدەرانی نەشتەرگەرییەکە ڕادەستی دادگا بکات بۆ ئەوەی ڕکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.