لوقمان جاف سەرپەرشتیاری لیژنەی پترۆدۆلار لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە، 206 پڕۆژە لە بودجەی پترۆدۆلار لە سنوری سلێمانی ڕاگیراون، ئێستاش کاتێک کە دەگەنە قۆناغی پارەخەرجکردن بۆیان دووبارە دەوەستێندرێن.