نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 91 دۆلار و 87 سەند بەرزبووەوە، شارەزایەکی بازاڕە داراییەکانیش دەڵێت، ئەگەر جەنگ و گرژییەکان بە تەمومژاوی بمێنێتەوە، نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 91 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تێکساسیش گەیشتە 86 دۆلار 91 سەنت.
هیرۆیۆکی کیکوکاوا، سەرۆکی بەشی ستراتیژیی لە دامەزراوەی نیسان سیکیوریتیز و شارەزای بازاڕە داراییەکان دەڵێت، ئەگەر دۆخی ناوچەیی و گرژییەکان ئاوها تەمومژاوی بن نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.