وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماری جه‌نگی دژی ئێران بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تا ئێستا 18 سه‌رباز كوژراون زیاتر له 750 سه‌ربازی دیكه‌شیان برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پینتاگۆن ڕایگه‌یاند، له نوێترین چالاكی و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان دژی ئێران، 50 سه‌ربازی یه‌كه جیاوازه‌كانی سوپای ئه‌مریكا برینداربوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی برینداره‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 757 سه‌رباز، به‌ڵام پیننتاگۆن هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانی ئامێر و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه.
ڕۆژی 28ی مانگی دووی ئه‌مساڵ جه‌نگی ئه‌مریكاو ئیسرائیل دژی ئێران ده‌ستیپێكرد، هه‌ردوولا به توندی به موشه‌ك و فڕۆكه و چه‌كی پێشكه‌وتوو ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش توشی نا سه‌قامگیریی و دۆخێكی شڵه‌ژاو بووه‌وه.