ڕاستەوخۆ

ئیسپانیا: جەنگی ئەمریکا و ئێران جەنگی ئەوروپا نییە

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، پێوستە یەکێتی ئەوروپا خۆی بە دوور بگرێت لە بەشداریکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێران و نەبێت بەلایەنێکی نوێ لە جەنگەکەدا.

خۆزێ مانونێل ئالبارێس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پێوستە یەکێتی ئەوروپا خۆی بە دوور بگرێت لە بەشداریکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێران و نەبێت بەلایەنێکی نوێ لە جەنگەکەدا، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ترەمپیش گوتی، ئیسپانیا پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات و بە تەنیا بڕیار نادات.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا سەرپشکە لەوەی دژایەتی یان بەشداری لە شەڕەکەدا بکات. بەڵام سەرانسەری ئەوروپا لەدۆخێکی خراپی سوتەمەنییدایە، بەشداریکردن لە جەنگدا قەیرانەکانی ئەوروپا قوڵتر دەکاتەوە.

پێشتر، ئیسپانیا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران باڵوێزخانەکەی لەو وڵاتە داخست و هاوکات، "بەشێوەیەکی فەرمیش سوپای پاسدارانی خستە ناو لیستی تیرۆری وڵاتەکەیەوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.