به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیشی كردووه، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌مێك تۆز و خۆڵ.
هه‌ر به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، له شه‌ودا دابارینه‌كه زیاد ده‌كات و ده‌بێته بارانی به‌رده‌وام.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، سبه‌ی 20ـی ئازار، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ئاسمان هه‌ور و باراناویی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان.
كه‌شناسی گوتوشیه‌تی، له دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێوه، تاواباران ده‌ستپێده‌كات و هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.