وهزیری دهرهوهی سوریا دهڵێت، ئێمە وەک دوژمن سەیری هەسەدە ناکەین، ئهوان هاوبهشی ئێمهن و هەردوولا لەپێناو یەگرتوویی نەتەوەیی کاردەکەین.
لە چوارچێوەی کۆنفرانسی میونشندا و له بارهی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای ڕۆژاڤای کوردستان و وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی لهگهڵ بهرپرسانی باڵای وتاڵان، ئەسعەد شهیبانی ڕایگەیاند، ئێمە وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ هەسەدەدا ناکەین، لە ئێستادا هاوبەشین، ئەم هاوبەشییەی ئێمە و هەسەدە مێژووییە و لە پێناو داهاتووی وڵاتەکەماندایە، ئەم یەکگرتنەی نێوان هەسەدە و حکومەت بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە خاوەن ئیرادەیەکی هاوبەشین بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعش و بنیادنانی داهاتوویەکی هاوبەش لە سوریادا.
وتیشی: دەستوری نوێ گەرەنتی مافی گەلی کورد و هەموو گەلانی سوریا دەکات.