هاوسەرۆکی پەیەدە جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له زیندان بێت پیلانگێڕی به‌رده‌وامی هه‌یه.
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە لەچاوپێکەتنێکی لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، هه‌رچه‌نده هەوڵەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و پیلانگێڕی دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژاڤای کوردستان سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام تا ئەوکاتەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بمێنێتەوە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند، له رابردوشدا دەوڵەتە زلهێزەکان بەدوای دیزاینێکی نوێ‌دا دەگەڕان، هەروەک چۆن لە ئێستاشدا بەدوای دیزانێکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێن، ئەوکاتەش ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادییان وەک بەربەستێك ده‌بینی بەرامبەر بەو دیزانەی دەیانەویست پیادەی بکەن.
وتیشی، سەرهەڵدانەکانی گه‌لی کورد و ئەو فشارە نێودەوڵەتییەی کەوتە سەریان، له‌گه‌ڵ بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانان دژ بە هێرشەکانی حکومەتی کاتیی هۆکاری ئه‌وه‌بوون وڵاتان ناچاربن به ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی رازی بن، به‌ڵام هێشتا زۆر كه‌س نایانه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت.