ڕاستەوخۆ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە بارینی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، لە سبەینێوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیا جیاکان و بارینی بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.

پێشبینی ئەوەشیکردووە، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

هاوکات، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیکردووە، ڕۆژانی داهاتوو، کەشوهەوا بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەور بێت، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها، ئاراس جەبار، کە شارەزای کەشناسییە پێشبینیدەکات، لە 12تا 24ـی ئه‌م مانگه‌ شەپۆلێکی بەهێزی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی 150 تا 300 ملم باران هەیە و چەند ناوچەیەکیش لەبەردەم مەترسیی دروسبوونی لافاودان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.