ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان لە ساڵیادی مام جەلال: خەونی مام جەلال ئازادی و دیموکراسیی گەلی کورد بوو

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، تونجەر باکرهان، بە بۆنەی ئیوارەی یادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕێزی لە خەبات و مێژووی سیاسیی ناوبراو گرتبووەوە.

لە پەیامەکەیدا کە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال بڵاو کراوەتەوە، باکرهان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ژیانی سیاسیی مام جەلال یەکێکە لە ئەزموونە هەرە گرنگەکان کە دەریدەخات بوونی گەلی کورد بە هیچ جۆرێک لە ڕێگەی ئینکاری، فشار و ململانێوە لەناوناچێت، بەڵکو ڕێگای ڕاستەقینەی چارەسەری لە داننان بە ئیرادەی گەلی کورد و کرانەوەی دەرگا بەڕووی سیاسەتی دیموکراسیدا تێپەڕ دەبێت.

هەروەها لە پەیامەکەیدا هاتووە کە لە بەرامبەر ئەو تێڕوانین و هزیرانەی کە دەستکەوتەکانی کورد وەک هەڕەشە دەبینن، خەباتکردن لەپێناو یەکسانیی گەلان، چارەسەریی دیموکراسی و گەیشتن بە ئاشتییەکی شکۆمەندانە تا ئێستاش گرنگی و پێگەی خۆی دەپارێزێت و داهاتوویەک کە تێیدا گەلی کورد بە زمان، ناسنامە و ئیرادەی سیاسیی خۆیەوە بە ئازادی بژی، خەونی لەمێژینەی مام جەلال بووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.