ڕاستەوخۆ

لە باکوری کوردستان بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لە گیانبەختکردووانی پەکەکە دەکرێت

reset font size increase font size

لە شار و ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان، بە شێوەیەکی جەماوەری و بە ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر پێشوازی لە تەرمی ئەو گەریلایانە کرا کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەدواوە گیانیان لە دەست داوە و پرسەکانیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شارەکانی وەک ئەستەنبوڵ، ئامەد و گەڤەر بەڕێوەچوون.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ٤٩ گەریلای خەڵکی ئامەد و ٥٣ گەریلای خەڵکی وانی ئاشکرا کردبوو، و دواییش ناسنامەی ٣٠ گەریلای خەڵکی گەڤەریش ڕاگەیاند، بە شێوەیەک کۆی گشتیی ناوەکان گەیشتە ١٣٢ گەریلا.

لەم چوارچێوەیەدا، موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی هەپەگە، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ساڵانی 2017، 2018 و 2019دا، نەتوانراوە لە کاتی خۆیدا ناسنامەی ئەو گەریلایانە پشتڕاست بکرێتەوە و بڵاوبکرێتەوە.

هاوکات لە کۆنگرەی ١٢ەمی پەکەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دامەزراوە و ڕێکخستنە دیموکراتیک و وڵاتپارێزەکانی گەلی کورد خاوەندارێتی لەو شەهیدانە دەکەن، و لەم میانەیەشدا کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە، لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا لە ئەستەنبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.