لە مەاسیمێکدالە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەیوب سوڵتان لە ئیستەنب وڵ، بە ئامادەبوونی ئەحمەد تورک، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ڕووناکبیران، ڕاگەیێندراوێک لەژێر ناونیشانی 1001 واژۆ بۆ کۆماری ئاشتی و دیموکرادسی بڵاوکرایەوە، کە داوای ئاشتی و هاونیشتمانیی یەکسان دەکات.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە لەلایەن ڕۆژنامەڤان نەزاهەت دۆغان خوێندرایەوە و جەختی لە چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە:
- پشتیوانیکردن لە دوورخستنەوەی توندوتیژی لە وڵات و بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.
- ڕاگەیاندنی ئەوەی سەرچاوەی کێشەکە نکۆڵیکردنە لە بوونی کورد، و داواکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک و هاونیشتمانیی یەکسان.
- جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و جێبەجێکردنی پرەنسیبی "مافی هیوا".
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە دوای پەسندکردنی یاسای "بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" لە پەرلەمانی تورکیا لە 10ی ئابی 2026 و چوونە واری جێبەجێکردنی لە 18ی ئابدا، لیژنەی بەدواداچوون لە 24ی ئاب یەکەم کۆبوونەوەی خۆی تایبەت بە پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەنجام دا.