ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی دەم پارتی: لە جیاتی پرسیارکردن لە دوو زمانیبوونی خزمەتگوزارییەکان، دەبێت بپرسین بۆچی کوردی هێشتا ئازاد نییە

reset font size increase font size

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پەرلەمانتاری شرناخ، ئایشەگول دۆغان، لەسەر خستنەڕووی دیسانەوەی تابلۆ ڕێنماییە دوو زمانییەکانی ئامەد (که بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کرابوون) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا وڵاتێکی فرەزمان، فرەچاند و فرەپێکهاتەیە و کوردی زمانی دایکی ملیۆنان کەسە کە لە چەندین وڵاتی دراوسێشدا بڵاو بووەوە.

ناوبراو پرسیاری ئەوەی کرد کە لە جیاتی پرسیاركردن لەوەی بۆچی خزمەتگوزاریی شارەوانییەکان دوو زمانەن، دەبێت بپرسین بۆچی زمانی کوردی هێشتا ئازاد نییە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، گوتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوە دا کە لە جیاتی ترس لە زمانەکان، دەبێت پشتگیری لە قسەکردن و خوێندن بە زمانی کوردی بکرێت، و جەختی لەوە کردەوە که برایەتی لە زمانەوە دەست پێدەکات و هۆکاری بێزاربوون لەم بابەتە پرسیاری ڕاستەقینەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.