کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای چوارچێوە دەستی پێکرد.
ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە، کە لە ١٢ ماددە پێکهاتووە، بە واژۆی زیاتر لە ٣٦٧ پەرلەمانتار پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کراوە و چاوەڕوان دەکرێت بە دەنگی زیاتر از ٤٠٠ پەرلەمانتار ببێتە یاسا.
ئەم ڕەشنووسە ڕۆژی هەینی لە لەژنەی دادی پەرلەمان پەسەند کرا و هەریەک لە فراکسیۆنەکانی ئاکپارتی، مەهەپە، پارتی نوێ و پارتی دەم پشتیوانی لێ دەکەن، لە بەرامبەردا فراکسیۆنی ئیی پارتی دژی وەستاوەتەوە.
نوێدەکرێتەوە...