کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی کلتور و زمان (ZIMAN-DER)، کە لە بواری پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی کار دەکات، یەکەم کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە شاری جولەمێرگ ساز کرد.
کۆمەڵەکە دەڵێت، لە پێناو زمانی کوردی و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنگرەکە بوون.
لە کۆنگرەکەدا نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بەشدار بوون.
نایف بەیتەر، هاوسەرۆکی پێشووی زمان-دەر ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵەکەیان لە دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە دامەزراوە، کە زمانی کوردی دەکەنە ئامانج.