ڕاستەوخۆ

دەم پارتی بووە پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا

reset font size increase font size

ئاڵوگۆڕێکی گەورە لە نێو پەرلەمانی تورکیادا ڕوویدا؛ دوای دەستلەکارکێشانەوەی ٩١ پەرلەمانتاری جەهەپە و پەسەندکردنیان لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە، نەخشەی سیاسیی ناو پەرلەمان سەرەوژێر بوو. پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە ڕەسمی بووە دووەم گەورەترین پارتی ناو پەرلەمان و پلەی "پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن"ی بەدەستهێنا.

لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی تورکیادا، خشتەی دابەشبوونی کورسییەکانی خولی ٢٨ی پەرلەمان نوێ کرایەوە. بەپێی ئامارە نوێیەکان، دەم پارتی ڕاستەوخۆ کەوتە شوێنی جەهەپە و لە ڕیزبەندیی پارتەکاندا شوێنی دووەمی gرت.

ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا دیار نییە سەربارەت بە فراکسیۆنی "پارتی نوێ" - کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆزگور ئۆزەلەوە پێکهێنراوە - کەی کارەکانی ڕێکارە پەرلەمانییەکانی کۆتایی دێت و ڕەزامەندیی لەسەر دەدرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.