ڕاستەوخۆ

دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ڕۆژی یەکشەممە، 26ی تەممووزی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت، کە لە دوای 1ی تەممووزی 2024ـەوە بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.

وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە، شایستە داراییەکانی ئەم توێژە لە مامۆستایان و فەرمانبەران بە تەواوی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەکانیان لە سەرچاوەی داهاتی ناوخۆیی خەرج دەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.