ڕاستەوخۆ

بنیامین نەتانیاهۆ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران سەردانی واشنتن دەکات

reset font size increase font size

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی، نەتانیاهۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ، بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سیناتۆر لینزی گراهام دەکات، کە وەک هاوڕێیەکی نزیکی ئیسرائیل ناوی دەهێندرێت. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە هەردوو لا تاووتوێی داڕشتنی پلانێکی هاوبەش دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران.

ئەم کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو لەم کاتەدا پێویست ناکات ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێراندا بکات، بەڵام جەختی کردەوە کە تل ئەبیب لە هەموو کاتێکدا ئامادەییی تێدایە و هاوڕێزماندا هەڕەشەی وەشاندنی هێرشی بێپێشینەی لە تاران کرد.

لەلایەکی دیکەوە، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان، سوپای ئیسرائیل زەبرێکی یەکلایکەرەوە و وێرانکەریان ئاڕاستە دەکات. میدیا ئیسرائیلییەکان دووپاتیان کردووەتەوە، تل ئەبیب هەوڵی بەدەستهێنانی "گڵۆپی سەوز" لە واشنتن دەدات بۆ بەئامانجگرتنی ئێران، کە چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت و قۆناغێکی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوەکە دەست پێ بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.