ڕاستەوخۆ

ترەمپ هەڕەشەی هێرشی نوێ لە ئێران دەکات

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشەی تووندی وەشاندنی گورزی سەربازیی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، واشنتن پلانێکی چڕی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا توانپویانە سەرکەوتووانە سەرجەم مووشەکەکانی تاران تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2026، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئێرانییەکان پەرۆشی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنن، بەڵام ئیدارەکەی دوودڵە لە متمانەکردن بە تاران، جەختیشی کردەوە سزاکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی وێرانکەریان لەسەر ئابووریی ئەو وڵاتە هەبووە. پێشتریش لە ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاندبوو، ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانی نەماوە، هەڵاوسان گەیشتووەتە 300% و تەنانەت ناتوانن مووچەی سەربازەکانیان دابین بکەن.

ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێن، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، سوپای پاسداران ڕایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، دوو بنکەی ئاسمانیی واشنتنی لە ئوردن بە مووشەکی بالیستی کردووەتە ئامانج، هەرچەندە سوپای ئوردن ڕایگەیاند، توانیویانە 8 لەو مووشەکانە بێکاریگەر بکەن.

ئەم هێرشانەش دوای ئەوە هات، دوێنی یەکشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی ئێرانی لە دوورگەی لارک لە گەرووی هورمز کردبووە ئامانج تاوەکو ڕێگری لە مینڕێژکردنی گەرووەکە بکات.

جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، ئاڵۆزیی گەورەی لە ناوچەکەدا دروستکردووە. ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕەخنەی تووندی لە دەسەڵاتدارانی ئێران گرت بەوەی لە خۆپێشاندانەکانی دوای کانوونی یەکەمی ڕابردوودا بەهۆی گرانییەوە زیاتر لە 100 هەزار کەسیان کوشتووە، و داوای کرد بەرپرسانی تاران بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی" دادگایی بکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.