بۆ جاری سێهەم، هەوڵی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییە سەربازییەکان لە دژی ئێران شکستیهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا دیموكراته‌كان دوو جار شكستیانهێنا له سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌مپ، جارێكی دیكه پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی پیران كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ بۆ درێژه‌دان به جه‌نگی دژی ئێران سنوردار بكه‌ن، دوێنێ سێشه‌ممه 24-3-2026 پرۆژه‌كه له كۆنگرێس به زۆرینه‌ی ده‌نگ شكستیهێنا و ڕه‌تكرایه‌وه.
پرۆژه‌كه‌ی دیموكراته‌كان، به 47 ده‌نگی به‌ڵێ و 53 ده‌نگی نه‌خێر ڕه‌تكرایه‌وه.
کریس مۆرفی، سیناتۆری دیموکراتهكان، دوای شکستی دەنگدانەکە گوتی "ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی ئەم جه‌نگه و کۆکردنەوەی ئەو پشتگیرییەی پێویستە بۆ گەیشتن بە ئەو ئامانجە."
باسی له‌وه‌ش كرد، ئیدارەی ترەمپ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لۆجیکی پێشکەش نەکردووە دەربارەی هۆکارەکانی هەڵگیرساندنی جه‌نگ لەگەڵ ئێران.
داواكاریی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا له كاتێكدایه، نیگەرانییەکان لە هەڵگیرساندنی جه‌نگێكی فراوان لە ناوچەکەدا زیاد بوون.
به گوێره‌ی "بڕیارنامەی دەسەڵاتەکانی جەنگ" کە لە ساڵی 1974 له ئه‌مریكا پەسەندکراوه، ئەنجومەنی پیران، دەتوانێت ڕێگریی لە چالاکییە سەربازییە بێمۆڵەتەکان بکات، کە لەلایەن سەرۆکەوە ئه‌نجام ده‌درێن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دیموکراتەکان چەندین جار هەوڵیانداوە لە ڕێگای ئەنجومەنی پیرانەوە فشاری سیاسی دروست بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە چالاکییانە.