وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌ڵێت، له‌هێرشه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌بانییه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباردا حه‌وت سه‌ربازمان كوژراون و 13 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاندووه، كاتژمێر نۆی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی حه‌بانییه و فه‌رمانده‌یی سوپا له شارۆچكه‌كه به ئامانجگیراون و به هۆیه‌وه حه‌وت سه‌رباز كوژراون و 13 سه‌ربازییش برینداربوون.
ده‌شڵێت، هێرشه‌كه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و پێشێلكردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌روه‌ریی عێراقه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ڕایگه‌یاند، به دوو موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی له شارۆچكه‌ی حه‌بانییه.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ئه‌وه دووه‌مجاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌بانیه‌ی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق.
شه‌وی ڕابردو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا حه‌شدی شه‌عبیی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دهستكراوهكه كرد بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كرێته سه‌ریان، وه‌زاره‌تی به‌رگرییش له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، مافی خۆمانه هه‌ر ڕێكارێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بگرینه‌به‌ر.