ڕاستەوخۆ

لە داقوق پۆلیسێکی کورد گیانی له‌ ده‌ستدا

reset font size increase font size

به‌هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە بەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە قەزای داقوق، پۆلیسێکی کورد گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ لە کاتێکدا ڕوویداوە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکە بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆمبەکە لە بەردەم ماڵی عەلی جەعفەر، بەرپرسی حەشدی شەعبی لە سنوورەکە دانرابوو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە کاتی هەوڵدان بۆ پوچەڵەکردنەوەی بۆمبەکە تەقیوەتەوە.

سێ برینداره‌كه‌ عەلی جەعفەر، بەرپرسه‌كه‌ی حەشدی شەعبی و كارمه‌ندێكی شاره‌وانی و پۆلیسێكن، ڕەوانەی فریاکەوتن کراون و هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.