حكومهتی عێراق ساڵی رابردوو لهگهڵ مانگهكانی ئهمساڵدا نزیكهی 50 ههزار هاووڵاتی بیانی به بیانووی ئهنجامدانی سهرپێچی رهوانهی وڵاتهكانی خۆیان كراونهتهوه.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوهكردووه، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 48 هەزار هاوڵاتی بیانی بەهۆی سەرپێچی یاساییەوە دیپۆرتی وڵاتهكانی خۆیان كراونهتهوه.
دهشڵێ، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی کە بەپێی یاسا دیپۆرتکراونەتەوە لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 43 هەزار و 986 کەس و لە مانگی یەکی ساڵی 2026 دا سێ هەزار و 911 کەس دیپۆرتکراون، تا ئێستاش هەڵمەتەکان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی سەرپێچیکاران.
هەروەها، وەزارەتەکە ڕێکارەکانی هاتنە ناوەوەی گەشتیاران بۆ عێراق ئاشکرای دەکات و دەڵێت، هەموو ئەو ڤیزانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نیشتەجێبوونەوە دەردەچێت ئەلیکترۆنییە و بارکۆدی تێدایە، کاتێک کەسێک دێتە ناو عێراقهوه لە ڕێگەی بەندەرەکان یان فڕۆکەخانەکانەوە، بارکۆدەکەی دەخوێندرێتەوە، هاوکات زانیارییەکانی ناو ڤیزاکە لەگەڵ پاسپۆرت و وێنەی کەسەکە هاوتا دەکرێت، دوای ئەوە ڤیزای چوونە ژوورەوە چالاک دەکرێت و مۆر لەسەر پاسپۆرتەکە دەدرێت.