سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی رابردوو، لە دوو هێرشی جیای حزبوڵادا، چوار سەربازیان کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، درەنگی شەوی ڕابردوو، بنکەی فەرماندەی فەوجێکیان لە باشوری لوبنان، هێرشی درۆنیی کرایەسەر و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی باڵای هێزە زرێپۆشەکانی ئیسرائیل و سێ سەربازی دیکە گیانیان لەدەستدا.
چەند کاتژمێرێک دوای هێرشی سەر تانکەکە، حزبوڵا هێرشێکی دیکەی لە هەمان ناوچە کردە سەر فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل و لە ئەنجامدا پێنج سەربازیان بریندار بوو.
دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی چوار سەربازی ئیسرائیلی، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل گوتی، دەبێت ئیسرائیل بەتەواوی بۆ جیهانی ڕوون بکاتەوە، خوێنی کوڕەکانمان و ئاسایشی هاوڵاتیانمان شایستەی سازشکردن نین، دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێنرێت.
lvo