ڕاستەوخۆ

بەریتانیا ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بنکە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت

reset font size increase font size

ئاندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەکارهێنانی بەردەوامی بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدانی بەشێک لە هێرشەکان لە دژی ئێران پەسەند کرد، کە ئەمەش درێژەپێدانی هەمان ئەو سیاسەتەیە کە لەسەر دەستی کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا داڕێژرابوو.

 بنکە سەربازییەکان و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان:

  • بنکەی دیێگۆ گارسیا (Diego Garcia): لە ئۆقیانووسی هیندی.

  • بنکەی ئاسمانیی (RAF Fairford): لە ئینگلتەرا.

بەپێی زانیارییەکانی بلومێرگ ، بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەی وەزیرە باڵاکان و بەرپرسانی ئەمنیی بەریتانیا پێش دەستبەکاربوونی بێرنهام دراوە، کە تێیدا ڕێککەوتوون ڕێگە بە ئەمریکا بپەسرێت ئەو بنکانە بۆ ئۆپەراسیۆنێک بەکاربهێنێت کە لەندن بە "بەرگرییکارانە" وەسفی دەکات. واشنتن جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی مووشەکیی ئێران و پاراستنی کەشتیوانییە لە گەرووی هورمز.

دوا بەدوای دەستبەکاربوونی، ئاندی بێرنهام لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تەئکیدی لەسەر پابەندبوونی بەریتانیا بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە گەرووی هورمز کردەوە. ترەمپ ئەم پەیوەندییەی بە پۆزەتیڤ وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە گوفتوگۆیان لەسەر بازرگانی، هاوکاریی بەرگری و ئاسایشی ناوچەکە کردووە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.