ڕاستەوخۆ

ڕۆیتەرز: ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هاوکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران دەکات لە هێرشکردنە سەر بارەگاکانی سی ئای ئەی

بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر پێشکەشکردنی زانیاریی هەواڵگری، داتای دەستنیشانکردنی ئامانج، تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی درۆن، لەلایەن روسیاوە بۆ ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە ناوچەی کەنداو.

reset font size increase font size

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا تا ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەن لە هاوکاری هەواڵگری ڕوسیا بۆ ئێران. لانی کەم دوو شوێنی سەر بە دەزگای (CIA) لە مانگی ئاداری ڕابردوودا کراونەتە ئامانج؛ لەوانە بنکەی سی ئای ئەی لە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز و دامەزراوەیەکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەی ئەو دامەزراوانەی کراونەتە ئامانج لە یەک شوێن زیاتر بووە، بەڵام لە 12شوێن کەمتر بووە.

هەڵسەنگاندنێکی ناوخۆیی هەواڵگریی ڕۆژئاوا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەری زۆرە ڕووسیا ڕۆڵی لەو هێرشانەدا هەبووبێت. دوو بەرپرسی ڕۆژئاوایی کە زانیارییان لەسەر ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان هەیە  بە ڕویتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز بە دوو درۆنی شاهیدی گەشەپێدراو بە تەکنەلۆژیای ڕووسی ئەنجامدراوە.

هەندێک لە بەرپرسان پێیان وایە ڕووسیا هاوکاریی ئێرانی کردووە لە باشترکردنی وردیی درۆنەکانی (شاهد-136)، ئەوەش لە ڕێگەی دابینکردنی سیستمی ڕێنیشاندەری مانگی دەستکردی (Kometa-M)، کە بەپێی وتەی شارەزایان کە قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە، بەراورد بە سیستمە ناوخۆییەکانی ئێران زۆر وردترە و تێکدانی شەپۆلەکانی (Jamming) کارێکی ئاستەنگترە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.