ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران : بنکەکانی ئەمریکامان لە سێ وڵات کردە ئامانج و هەنگاوەکانی داهاتوو دەستپێدەکەن

reset font size increase font size

لە شەشەمین ڕۆژی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتندا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە سێ وڵاتی ناوچەکە کردووەتە ئامانج؛

 هاوکات ئەمریکاش هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر چەندین ناوچەی ئێران ئەنجامدا.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کردووە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە بەحرەین، کوێت و ئوردن کردووەتە ئامانج، بەو مەبەستەی ژێرخانی هێرشبەری ئەمریکا لە ناوچەکەدا تێکبشکێنێت.

 لە بەرامبەردا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی شەش کاتژمێرییان کردە سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئێران، لەوانەش بنکەی سێیەمی شکاری "نوژە" لە هەمەدان بە مەبەستی کەمکردنەوەی تواناکانی تاران لە هەڕەشەکردن لە گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمز، کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە چەندین سەربازی ئێرانی کوژراون.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی باشووری ئێرانی دەستپێکردووەتەوە، تاران گەرووی هورمزی داخستووە و هەڕەشەی داخستنی تەواوی ئەو ڕێگایانەش دەکات کە نەوت و غازی هاوپەیمانانی ئەمریکای پێدا هەناردە دەکرێت.

 ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بازاڕی وزە دروستکردووە و بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا و کەمبوونەوەی فرۆشتنی سووتەمەنی کەشتی لە ئیمارات بۆ زیاتر لە نیوە، لە کاتێکدا هەریەکە لە پاکستان و ڕووسیا هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەستپێکردووەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.