ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە دەیان فڕۆکەی دیکەی سووتەمەنیپێکەر (تەنکەر) ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات؛
ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری فراوانبوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" کە لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە گواستوویەتییەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کۆشکی سپیدا چەندین پلانی سەربازیی نوێ خرانە ڕوو، ئێستا دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی هێرشێکی بەرفراوان و گەورە دەکات بۆ سەر ئێران.
ئەم هێرشە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، زۆر لەو هێرش و لێدانە ئاسمانییانە فراوانتر دەبێت کە ئێستا لە دەوروبەری گەرووی هورمز بەڕێوەدەچن.