ڕاستەوخۆ

دیمەشق تێکەڵکردنی دەستەی ژنانی رۆژاڤای بۆ ناو وەزارەتی کۆمەڵایەتیی سووریا ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە حکومەتی سووریا ڕایگەیاند پڕۆسەی تێکەڵکردنی "دەستەی ژنان"ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بۆ ناو "دەستەی سووری بۆ کاروباری خێزان و دانیشتووان" لە پارێزگای حەسەکە کۆتایی هاتووە.

ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دێت.

هیند کەباوەت، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار ڕوونی کردەوە کە ئەم پڕۆسەی ڕێکخستنەوەیە 390 فەرمانبەر دەگرێتەوە کە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و بڕوانامە هەڵبژێردراون و لە مانگی داهاتووەوە وەک فەرمانبەری دەوڵەت مووچە و مافەکانیان وەردەگرن؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە خزمەتگوزارییەکانی ئەم دامەزراوانە بە سێ زمانی عەرەبی، کوردی و سریانی پێشکەش دەکرێن.

لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم خەلەف، بەڕێوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی لە حەسەکە ڕایگەیاند کە دەستەی ژنان لە شێوازی پێشووی نامێنێت و دەبێتە لقی دەستەی خێزانی سووریا لە حەسەکە، هاوکات پڕۆسەی ڕادەستکردنی تەلارەکان، ئۆتۆمبێلەکان و دۆسیەی بەڕێوەبردنی کەمپەکان دەستبەجێ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان