هەژدەیەمین کۆنفرانسی ئیسلامیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شاری بەغدا بەڕێوە چوو.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر گرنگیی پێگەی ژنان لە بەرنامەی کاری حکومەتدا کردەوە و ئاشکرای کرد، هەوڵەکانیان بۆ بوژاندنەوە و داڕشتنەوەی ئەنجوومەنی باڵای ژنان وەک چوارچێوەیەکی یاسایی و جێبەجێکاری بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان بەردەوامن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە ڕۆڵ و قوربانیدانی ژنانی عێراق کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان و تاوانەکانی داعش و ڕایگەیاند، پاراستنی ژنان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ گەشەپێدانی توانا زانستی و فکرییەکانیان بە مەبەستی سپاردنی پۆستی سەرکردایەتی پێیان، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی کۆمەڵگە و دەوڵەتە.