ڕاستەوخۆ

 ژنانی کورد لە ئەڵمانیا کەمپی مەشق و ڕاهێنانیان کردەوە

reset font size increase font size

ژنانی کورد لە شارى بێنشایمی ئەڵمانیا کەمپی مەشق و ڕاهێنانیان کردەوە و تێیدا بەشدارییان لە وانەکانی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چەند پرسێکى جیاواز کرد .

لە میانى بەڕێوەچوونى کامپینەکەدا منداڵەکان بە یاری و چالاکی جۆراوجۆر لەژێر ڕێنمایی تیمێک لە مامۆستایان چاودێرى دەکران و لەبارەى چەند بابەتێکەوە ڕێنماییان پێدرا.

ژنان لە چالاکیەکەدا بە وردی باسیان لەو ڕۆڵانە کرد کە مۆدێرنێتەى سەرمایەداری بە ژنان و منداڵانى دەدات لە کۆمەڵگادا، هەروەها ئەو ڕۆڵە کۆمەڵایەتییەی کە سیستەمی پیاوسالاری بەسەر ژناندا دەیسەپێنێت.

ئاماژەبەوەشکرا، لە گفتوگۆکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە بنەڕەتیترین هێز کە دەتوانێت کۆمەڵگا و هاوپشتی کۆمەڵایەتی لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بپارێزێت، چەمکی کۆمۆن و کۆمۆنیزمە.

هاوکات، جگە لەوەش باس لەوە کرا کە مۆدێلێکی نوێی ڕێکخراوەیی لە چوارچێوەى ڕۆڵى دایک دەتوانێت چارەسەر و ڕێگایەک بێت بۆ دەربازبوون لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.