ڕاستەوخۆ

ڕاپۆرتی هەنگاو: لە مانگی ئابدا 20 ژنی چالاکوان لە ئێران دەستبەسەرکراون و 6 ژنیش لەسێدارە دراون

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئابی ٢٠٢٦دا لانیکەم ٢٠ ژنی چالاکوان لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەرکراون و ٢٦ ژنیش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، کە سزای سێدارە، زیندان و لێدانی قامچی لەخۆدەگرێت. هاوکات لەو ماوەیەدا لانیکەم ١٩ حاڵەتی ژنکوژی و لەسێدارەدانی ٦ ژن تۆمارکراون.

لەسێدارەدانی ٦ ژن:

 لە مانگی ئابدا شەش ژن کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی یاسوج، قەزوین، ایلام، کرەج، رەشت و اصفهان لەسێدارە دراون.

دەستبەسەرکردنی ژنانی چالاکوان:

٢٠ ژنی چالاکوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، کە ٧ کەسیان هاووڵاتیی بایی و ٨ کەسیان کورد بوون و لە شارەکانی وەک ساری، مەهاباد، اصفهان، ئيرانشهر، ورمێ و چەند شارێکی دیکە گرتنەکە ئەنجامدراوە.

سزای دادگاکان:

٢٦ ژن سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە کە کۆی گشتییەکەی ١٣٢ ساڵ و ٩ مانگ و ڕۆژێک زیندانی دەبێت، لەگەڵ سزای سێدارە بۆ ژنێک و ٣١ لێدانی قامچی بۆ کەسێکی دیکە.

حاڵەتەکانی ژنکوژی: ١٩ حاڵەتی کوشتنی ژنان لە پارێزگاکانی جیاوازی ئێران تۆمارکراون، کە زۆرینەیان لەلایەن هاوسەر، باوک و کەسو نزیکەکانیانەوە کوژراون و زۆرترین حاڵەتیش لە پارێزگاکانی تاران و مازەندەران بووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.