ڕاستەوخۆ

ئاوارەکانی سەرێکانی خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکەن

reset font size increase font size

سبەی دووەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی، کە لە ٦٤٩ خێزان پێکهاتووە، لە کامپی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکەوە بەرەو زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە.

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی بە نووچ تیڤی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەزار و ٣٥ خێزان ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە، بەڵام سبەی تەنها ٦٤٩ خێزان دەگەڕێنەوە و زۆرینەی ئەو خێزانانەش کە لەم کاروانەدا دەگەڕێنەوە عەرەبن.

بەگوێرەی کۆمیتەکە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەیەکی پارێزراو کۆتاییان پێهاتووە و لایەنی پەیوەندیدار سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی لە ١٠ی ئاب بە بڕی ٤٠٠ خێزان گەڕابوونەوە شارەکە، بەڵام بەهۆی هێرشی عەرەبە هاوردەکانەوە بەشێکیان ناچاربوون دووبارە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگای حەسەکە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.