ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی ستار: بەبێ ئازادیی ژنان دادپەروەری و دیموکراسی لە سووریادا جێگیر نابێت

reset font size increase font size

کۆنسێپتی باڵای ڕێکخراوی "کۆنگرەی ستار" لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەممووزەوە ڕایگەیاند، پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان کە بە بەخشینی قوربانیی گەورە بەدی هاتوون، بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەموو ئەو لایەنانەیە کە داوای سووریایەکی دیموکرات و فرەخواز دەکەن.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو پڕۆسەیەی لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ لە کۆبانێوە دەستی پێکرد و بۆ تەواوی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گوازرایەوە، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بۆ پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم شۆڕشە تەنها هاوسەنگیی سیاسی نەگۆڕی، بەڵکو پێناسەی ڕۆڵی ژنانی لە بوارەکانی سیاسەت، خۆبەڕێوەبەری، پەروەردە و خۆپاراستندا لە ڕێگەی یەکینەکانی پاراستنی ژن گۆڕی.

کۆنگرەی ستار ڕوونیکردەوە کە لەم قۆناغەدا کە گفتوگۆ لەسەر داهاتووی سووریا دەکرێت، هەر هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی بەشداریی ژنان لە ژیانی گشتی، دوورخستنەوەیان لە ناوەندەکانی بڕیاردان، یان سەپاندنی عەقڵییەتێکی تاقانە و دیاریکردنی چوارچێوە بۆ شێوازی ژیان، پۆشاک و کارکردنی ژنان، بە تەواوی ڕەتدەکەنەوە؛ چونکە سڕینەوەی ژن دادپەروەری لەناو دەبات و داهاتووی کۆمەڵگە پەکدەخات.

 لە کۆتاییدا ڕێکخراوەکە داوای کرد کە ئیرادەی ژنان وەک هێزێکی دامەزرێنەر بۆ ئاشتیی بەردەوام و هاوڵاتیبوونی یەکسان لە سووریادا قبووڵ بکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان