ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی سووریا دەنگۆی تێکەڵکردنی لەشکری ڕۆژ لەگەڵ سوپای وڵاتەکەی ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەحمەد ئەلهیلالی، جێگری پارێزگاری حەسەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕەتی کردەوە هیچ پێشنیاز یان دانوستانێک هەبێت بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی لەشکری ڕۆژ لە ناو سوپای سووریادا. لە بەرامبەردا، سەرکردەیەکی ئەنەکەسەش جەخت لەسەر مافی گەڕانەوەیان وەک هێزێکی نیشتمانی دەکاتەوە.

 دوای ئەوەی لە دەنگۆیەکدا بڵاوی کردبۆوە کە پێشنیازێک لە لایەن حکوومەتی سووریاوە هەیە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی لەشکری ڕۆژ لە ناو پەیکەرەی سوپای سووریادا، ئەحمەد ئەلهیلالی جێگری پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند: "هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە" و سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.

لە لایەکی دیکەوە، شەڵاڵ گەدۆ، سەرۆکی پارتی وەسەتی کوردی لە سووریا جەختی کردەوە کە لەشکری ڕۆژ هێزێکی نیشتمانیی سووریایە و مافی خۆیەتی بگەڕێتەوە نیشتمان بۆ بەرگری لە خاکەکەی. 
گەدۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە گەڕانەوەیان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ڕوون لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا  و دەوڵەتی سووریادا بێت، بە ڕێککەوتن و کۆنتڕۆڵی سیاسی کە ڕۆڵیان لە ناو دامەزراوە سەربازییە نیشتمانییەکاندا مسۆگەر بکات.

هێزەکانی لەشکری ڕۆژ کە باڵی سەربازیی ئەنەکەسەن، لە ساڵی 2012 دا دامەزراون و ژمارەیان بە نێزیکەی 10 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت کە لە ئەفسەر و سەربازە هەڵاتووەکانی سوپای پێشووی سووریا پێکهاتوون. ئەم هێزە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەشدارییان لە شەڕی دژ بە داعشدا کردووە، بەڵام پێشتر هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو خاکی سووریا بەهۆی ڕەتکردنەوە لە لایەن هەسەدەوە ڕاگیرابوو.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.