بە گوێرەی زانیارییەک کە ئژانسی هاوار بڵاوکردووەتەوە، سەرەڕای گەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارهكانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان، بەڵام پرۆسەی تاڵانکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانی ڕەسەن لەلایەن گروپە چەکدارەکان و نیشتەجێ هاوردەکراوەکانەوە بەردەوامە.
هاووڵاتییەکی عەفرین کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هاواری ڕایگەیاندووە، لەگەڵ گەیشتنی وەرزی دروێنەکردنی بەرهەمی ترش، بەشێکی زۆری زەوییەکان لەلایەن ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ناوچەکەوە هێنراونەتە عەفرین دەستیبەسەردا گیراوە و بەرهەمەکەی پێش وادەی خۆی بە دزییەوە لێدەکەنەوە و لە بازاڕەکاندا دەیفرۆشنەوە.
ئاژانسی هاوار ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای بەڵێنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی ئاواره گەڕاوەکان، بەڵام تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان لەلایەن بنەماڵە نیشتەجێ هاوردەکراوەکانەوە داگیرکراون.
لە ناوەندی شاری عەفرین و گوندەوارەکانیشی پێشێلکاری و دزینی ماڵی خەڵک و بەرهەمی کشتوکاڵی هاووڵاتییانیش بەردەوامە.