ڕاستەوخۆ

تەیب تەمەل: ئەوانەی جەنگ لە دوورەوە دەبینن، ئاشتی بە شکست دەزانن

reset font size increase font size

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "یێنی یاشام" باسی لە جیاوازیی قووڵی نێوان ئەوانە کرد کە ڕاستەوخۆ ئازاری جەنگ دەکێشن و ئەوانەی لە دوورەوە و لە پشت شاشەکانەوە چاودێری دەکەن.

تەمەل ڕایگەیاند کە بۆ بینەرانی دوور لە مەیدان، جەنگ تەنیا وەک یارییەکی براوە و دۆڕاو دەردەکەوێت و ئاشتی بە "سازش" دەناسێنن، لە کاتێکدا بۆ کۆمەڵگەی لێقەوماو، ئاشتی واتای وەستانی مردن و مسۆگەرکردنی داهاتوو دەگەیەنێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هۆکاری سەرەکیی ترس لە ئاشتی ئەوەیە کە سیستەمی جەنگ لەسەر بنەمای دوژمنکاری بنیاد نراوە و سەرهەڵدانی ئاشتی ڕەوایەتیی ئەم سیستەمە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکەش، تەمەل تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی و هێزەکانی لە سووریا و جەختی کردەوە کە ئامانج لەم هەوڵانە بەدەستهێنانی پلە و پۆست نییە، بەڵکو تێکۆشانە بۆ ئەوەی کورد لەگەڵ گەلانی دیکەی وەک عەرەب، سریانی و ئەرمەنیدا ببنە ئەکتەرێکی سیاسیی یەکسان لە داهاتووی دیموکراتیی سووریادا، و لە کۆتاییشدا جەختی کردەوە کە گەورەترین سەرکەوتن لەناوبردنی یەکتری نییە، بەڵکو کۆتاییهێنانە بە دوژمنکاری و دەستپێکردنی ژیانی بەکۆمەڵ.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.