ڕاستەوخۆ

16 هەزار شەڕڤانی هەسەدە لە 11 ساڵی ڕابردوودا گیانیان بەخشیوە و کەسوکاریان داوای چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووردا دەکەن

reset font size increase font size

ە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا ١٦ هەزار شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەرەکانی جەنگدا گیانیان لە دەست داوە، و لە کاتێکدا هێزەکان لەگەڵ حکومەتی کاتیی سووریا تێکەڵ بوون، بنەماڵەی شەهیدان جەخت لە سەر پاراستنی دەستکەوتەکان و چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووری نوێی وڵاتەکەدا دەکەنەوە.

ئەمیرا حەسۆ، دایکی یەکێک لە شەڕڤانان کە حەوت مانگ پێش ئێستا لە هێرشێکی هێزەکانی حکومەتی کاتیدا بۆ سەر ناوچەی چەلەبی کوڕەکەی شەهید بووە، ڕایگەیاند کە بە دەستی خۆی کوڕەکەی کردووە بە شەڕڤان و بە هیچ شێوەیەک پەشیمان نییە، و داوای دەکات مافە دەستورییەکانی کورد و بە تایبەت خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریادا بە فەرمی بچەسپێت.

ئەم داواکارییانە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردەی سووریا هەفتانە ٣ کاتژمێری بۆ خوێندنی زمانی کوردی تەرخان کردووە، بەڵام کەسوکاری شەهیدان و هاووڵاتییان جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیارنامەدا نەمێنێتەوە و ببێتە مافێکی دەستوریی مسۆگەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.