ڕاستەوخۆ

لە 30 ڕۆژی ڕابردوودا 63 هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردپا، لە ماوەی مانگێکی ڕابردوودا لە ١٥ شار و ناوچەی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسی بەشێک لە دەستبەسەرکراوەکان نادیارە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندەکە، شارەکانی بۆکان بە ٩ کەس، مەهاباد بە ٨ کەس و مەریوان بە ٧ کەس زۆرترین ڕێژەی دەستبەسەرکرانیان تۆمار کردووە، و لە نێو کۆی دەستبەسەرکراوەکاندا ٥ ژن و ٢ مێردمنداڵی خوار ١٨ ساڵ هەن.

کوردپا جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئامارانە تەنها ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە تۆمار کراون و گەیشتوونەتە دەستیان، بۆیە مەترسیی ئەوە هەیە ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان لەوە زیاتر بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.