ڕاستەوخۆ

ڕێژەی لەدایکبوون لە ئیلام گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار؛ هۆکارە ئابوورییەکان هاوسەرگیری و منداڵبوونیان کەمکردووەتەوە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ڕێژەی لەدایکبوون لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابەزینێکی مەترسیداری تۆمار کردووە و تێکڕای منداڵبوون بۆ هەر ژنێک بۆ نزیکەی یەک منداڵ دابەزیوە، ئەوەش نیگەرانیی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی ئاماری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام، کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون لە پارێزگاکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی گەنجان و لە بەرامبەردا زۆربوونی ڕێژەی بەساڵاچووان.

بەرپرسی بەشی تەندروستی لە زانکۆی ئیلام بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، تێکڕای ڕێژەی منداڵبوون بۆ هەر ژنێک لە پارێزگاکە گەیشتووەتە نزیکەی یەک منداڵ، و هۆشداری داوە کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەر نەوەیەکدا ژمارەی دانیشتووان بۆ نیوە کەمببێتەوە.

هاوکات، ئەنجامی توێژینەوەیەک کە بە هاوکاریی زانکۆی پارێزگاری ئیلام ئەنجامدراوە، دەریدەخات کە هۆکارە ئابوورییەکان و قەیرانی بژێوی وەکو سەرەکیترین هۆکاری دابەزینی ڕێژەی هاوسەرگیری و منداڵبوون لە ناوچەکەدا دەستنیشان کراون.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.