ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند کە دوو کاسبکاری کورد بە ناوەکانی جەلال خودامورادی (تەمەن 46 ساڵ) و موحسین حوسێنپەناهی (تەمەن 37 ساڵ) لە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئەیلوول دوای ئەوەی بۆ وەرگرتنی بەڵێننامە سەبارەت بە بەشدارینەکردن لە مانگرتن بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکن کرابوون، دەستبەسەر کراون؛
ئەمەش پاش بانگەوازی هاوپەیمانیی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دێت بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی سەرتاسەریی کاسبکاران و بازاڕییان لە ڕۆژی 16ی ئەیلولدا، و تا ئێستاش شوێنی ڕاگرتنیان نەزانراوە.