ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئێران گەیشتە تاران

reset font size increase font size

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بڕیارە سبەی سەردانی تاران بکات؛

ئەمەش بەپێی لێدوانی بێستوون فایەق، ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە بە تۆڕی میدیایی رووداویان ڕاگەیاندووە.

لەم سەردانە فەرمییەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران؛ محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە کۆ دەبێتەوە، و دۆخی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەبنە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە سەردانەکە لە چوارچێوەی ڕاوێژکارییە بەردەوامەکانە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.