هێشتا لەناو گەرمای هاوینداین، بەڵام خەڵکی سۆران لە خەمی کڕینی نەوتدان بۆ بەرێکردنی زستانی داهاتوو.
نەوتیش گرانە و نرخەکەی بە جۆرێک بەرزبووەتەوە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ناتوانن تەنانەت یەک بەرمیل بکڕن، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی سۆران 240 بۆ 250 هەزاردینارە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نرخەکەی بووەتە دوو هێندە.