ڕاستەوخۆ

هێرشێکی درۆنی لە سنووری دوکان ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە

reset font size increase font size

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (1ی ئابی 2026)، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر سنووری گوندی گێچینە لە نزیک ئەشکەوتی مێژوویی جاسەنە لە قەزای دوکان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجام دراوە. دوای بۆردومانەکەش، ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی ناوچەکەدا کەوتووەتەوە و بەهۆی بەربڵاوییەوە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەرپرسێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی بەر بارەگاکانیان لە ناوچەکە نەکەوتووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.