بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە هیچ بیانوویەک هەڵناگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، بڵاو کرایەوە، هاتووە: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین کە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لەودیو سنووری ئێرانەوە کرایە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام."
بارەگای بارزانی هەروەھا جەختی لە بێلایەنیی هەرێمی کوردستان لە ململانێکانی ناوچەکە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا: "هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەکەدا هەیە، و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە هەوڵدانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هۆشداری درا و دووپات کرایەوە کە: "بە دڵنیاییەوە بەکارهێنانی درۆن و مووشەک چارەسەری کێشەکان ناکات."