ڕاستەوخۆ

نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەولێر گەیشتە 325 هەزار دینار

reset font size increase font size

لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە شاری هەولێر ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.

نرخی نەوت لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان:

دهۆک: نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 295 هەزار دینار.

هەڵەبجە: بەرمیلێک نەوتی بەغدا بە 280 هەزار دینار و نەوتی بازیان بە 270 هەزار دینار فرۆشراوە.

سلێمانی: نرخی بەرمیلێک نەوتی بازیان گەیشتووەتە 255 هەزار دینار، کە بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە پێنج هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام بەراورد بە پار لەم کاتەدا (کە 120 هەزار دینار بوو) لە ئاستێکی بەرزدایە.

ئەم بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخ لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بڕی 200 لیتر نەوتی بە 104 هەزار دینار بوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.