فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ماوەی 60 ڕۆژی ڕابردوودا و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی "دیواری پۆڵایین" بۆ سەر ئێران، هێزەکانیان ڕێڕەوی 100 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.
سێنتکۆم جەختی کردەوە، هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بەبێ وەدەستهێنانی مۆڵەتی پێشوەختە لە هێزەکانی ئەمریکا ناوچەی گەمارۆکە ببڕێت.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمریکییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە و دڵنیاوبوونەوە لە چەسپاندنی ڕێکارە ئەمنییەکان.