ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی ئێران بۆ یەکەمجار بە شێوەی ئۆنلاین کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

پەرلەمانی ئێران دوای 82 ڕۆژ دابڕان بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە، بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام بدات.
عەباس گودەرزی، گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 10ـی نیسانی 2026، پەرلەمانی ئێران بۆ یەکەمجار لە دوای دەسپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


گودەرزی دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە - ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەچێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کۆتا کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمان نزیک سێ مانگ پێشتر بووە. هۆکاری ئەم دواکەوتنە و پەنابردن بۆ کۆبوونەوەی ئۆنلاین بۆ "پرسە ئەمنییەکان" گەڕێنراوەتەوە.
ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەرییش، دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، لە ڕۆژی یەکەمی جەنگدا، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە دوورەوە بەڕێوەبرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم هەفتەدا دەوام لە ئێران ئاسایی ببێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.