ڕاستەوخۆ

لە ڕوتبە حەشدی شەعبی بۆردومان کرا و سێ ئه‌ندامیان كوژران

reset font size increase font size

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بارەگای لیوای 17ی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی ڕوتبەی سەر بە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کرا.

ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیش ئاشکرایکرد، لە بۆردومانەکەدا سێ ئه‌ندامیان کوژراوە و چواری دیکەیان بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرئەنجامی بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانیان لەسەرەتای جەنگەوە، تا ئێستا 73 ئەندامیان کوژراوە و 78ی دیکەشیان برینداربوون.

لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، گروپە چەکدارەکانی عێراق كه‌ نزیكن له‌ ئێران، هێرشیان کردە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ویلاتە یەکگرتووەکانیش چەندین بنکە و بارەگای حەشدی شەعبی و ماڵی سەرکردە دیارەکانی ئەو گروپانەی بەئامانج گرت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.