ڕاستەوخۆ

حزبوڵای لوبنان: چەک داماڵین قبوڵ ناکەین

reset font size increase font size

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، داماڵینی چەک لەلایەن حزبوڵاوە بە واتای بێچەککردنی لوبنان و ئامادەکارییە بۆ قڕکردنیان، جەختیشی کردەوە بە هیچ شێوەیەک ئەو هەنگاوە قبووڵ ناکەن.

نەعیم قاسم، داوای لە حکومەتی لوبنان کرد لەو بڕیارانە پاشگەز ببێتەوە، کە دژی "مقاومە" دەریکردوون، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت لە پاڵ گەلەکەیدا وەستاوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، پڕۆژەی ئیسرائیل، قڕکردنی بەرگری و داگیرکردنی لوبنانە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵا تیشکی خستە سەر گەمارۆکانی ئەمریکا و گوتی: "گەمارۆکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ دروستکردنی گوشارە و نیشانەی شکستیانە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیاندا. ئەو گەمارۆیانە ئێمە لاواز ناکەن، ئەگەر ئەمریکاش زیاتر دڕندەیی بنوێنێت، ئەوا هیچ شتێکی لە لوبنان بۆ نامێنێتەوە، چونکە لوبنان بەسەر سەری گەلەکەی و خۆشیدا وێران دەکات".

نەعیم قاسم گوتویەتی: "دەسەڵاتی لوبنان پێمان دەڵێت چەکتان لێ دابماڵین، بۆ ئەوەی دواتر ئیسرائیل بێتە ناوەوە، بتانکوژێت و گەلەکەتان ئاوارە بکات".

دووپاتی کردەوە سەرباری وێرانکاری، حزبوڵا چۆک دانادات و لە مەیدانەکەدا دەمێنێتەوە. گوتیشی: "بە سەربەرزی لەم جەنگە دەردەچین، ماڵەکانمان ئاوەدان دەکەینەوە، خەڵکەکەمان دەگەڕێنینەوە و دوژمن بە شکستخواردوویی دەردەکەین؛ بەم نزیکانەش ڕزگاریی سێیەم ڕادەگەیەنین".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.